مەندەلاوی و شێخ خەزعەلی جەخت لەسەر پێویستی پەسەندكردنی یاسای گرنگ و تەواوكردنی شایستە نیشتمانییەكان دەكەنەوە

سیاسی
  • 14-04-2024, 19:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت و شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، جەختیان لەسەر پێویستی پەسەندكردنی یاسای گرنگ و تەواوكردنی شایستە نیشتمانییەكان كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەكالەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: مەندەلاوی لەگەڵ ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی كۆبووەوە بە ئاماژەدان بەوەی لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە هەلومەرجی گشتی و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی وڵات و ناوچەكە كرا، بەتایبەتی وەڵامدانەوەی ئێران و كاردانەوەكانی لەسەر ئایندەی قەوارەی داگیركەر و جەختكردنەوە لەسەر پشتیوانیكردن لە مافی عەرەب و گەلانی ئیسلامی بۆ بەرگریكردن لە خۆیان لە بەرامبەر قەوارەی داگیركەر، هەروەها بەردەوامبوون لە پاڵپشتی پێویست بۆ خەڵكی فەلەستین تا دەگەنە مافە ڕەواكانی تەواو و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان بە قودسی پیرۆز وەك پایتەختی فەلەستین.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستی هەنگاونان بەرەو پەسەندكردنی یاسا گرنگەكان بەتایبەت ئەوانەی كە باس لە پێداویستییەكانی هاوڵاتیان دەكەن،خێراكردن بۆ تەواوكردنی شایستە نیشتیمانییەكان جەختی لێكرایەوە، هەروەها هاوكاریكردن لەگەڵ حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزارییەكەی و كاركردن بۆ خزمەتكردنی خەڵك و گەیشتن بە ئاواتەكانیان.