بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ بوونی پلانێكی ڕاگەیاند بۆ ڕادەستكردنی دۆسیەی ئەمنی بە 3 پارێزگا بەم زووانە و 11 پارێزگا تا كۆتایی ئەمساڵ.
عەمید میقداد میری موسەوی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: پرۆسەی گواستنەوەی دۆسیەی ئەمنی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە، و 6 پارێ.گا ڕادەست كراوە، جگە لە ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە وەزارەتی ناوخۆ بەم نزیكانە دۆسیەی 3 پارێزگاری ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەدین رادەستدەكاتەوە و تا كۆتایی ئەمساڵ وەزارەت ئاسایشی 11 پارێزگاری عێراق رادەست دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: چوار پارێزگا هەیە كە دۆسیەی ئەمنییان ساڵی 2025ڕادەستی دەكرێت، كە بریتین لە بەغدا، كەركوك، میسان، و بەسڕە، ئەمەش لەبەرئەوە نییە كە ئامادەنەبوون، بەڵكو حكومەت بەدواداچوون بۆ كاتەكانی وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگاكاندا دەكات.