جادرچی بۆ "ا ه ع": 79 هەزار و 491 عێراقی لە وڵاتانی توركیا و ئێران و ئەڵمانیا و لوبنان دەنگیانداوە

  • 12-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع مەتین جاردرچی سەرۆكی یەكەی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ هەینی رایگەیاند نزیكەی 79 هەزار و 491 عێراقی لە وڵاتانی توركیا و ئێران و ئەڵمانیا و لوبنان دەنگیان داوە. جادرچی بە "اه ع"ی راگەیاند 35487 عێراقی لە توركیا بەشداریان لە هەڵبژاردندا كردووە بەرامبەر 22294 لە ئێران لە ئەڵمانیاش 18874 عێراقی بەشداربوون لە لوبنانیش 2836 عێراقی بەشداریان لە هەڵبژاردندا كردووە.