وەزارەتی گواستنەوە ئاشکرایدەکات کە پڕۆژەی تەکسی نیشتمانی لە قۆناغی جێبەجێکردندایە

ناوخۆ
  • 14-04-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی گواستنەوە  پڕۆژەی تەکسی نیشتمانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە کارکردنی شۆفێرانی تاکسی ڕێکدەخاتەوە.
    "مەیسەم سافی" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەپێی یاساکانی عێراق ،کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەتە بە مۆڵەتی  فەرمی بۆ کۆمپانیا تاکسییە تایبەتەکان.
    ڕوونیشیکردەوە: پرۆژەی تەکسی نیشتمانی کە پەیوەستە بە کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
    جەختیشیکردەوە : کە پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی ئەپڵیکەیشنی گشتگیر کە پرۆسەی شۆفێرانی تەکسی ڕێکدەخات.
    ئاماژەی بەوەشدا : کە پڕۆژەکە کاری کۆمپانیا تایبەتەکان ڕێکدەخات، و هەموویان سەر بە پڕۆژەی نیشتمانی دەبن.