وەزارەتی پلاندانان ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 14-04-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند،کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان دەستیان بە ئەرکەکانیان کردووە بۆ بەجێگەیاندنی مەرجەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق، هاوکات وردەکاری ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەتاییەکانیان خستۆتە ڕوو.
    "عەبدولزەهرە هنداوی" وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان گرێبەستێکی لەگەڵ 4 کۆمپانیای نێودەوڵەتی تایبەتمەند ئەنجامدا بۆ تەواوکردنی کارەکانی پەیوەست بە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان.
    "هنداوی"ووتیشی: کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان خەڵکی ئەمریکا و فینلاند و کەنەدا و چینن و هەریەک لەو کۆمپانیایانە یەکێک لە ئەرکە سەرەتاییەکانی سەرژمێرییەکە لە ئەستۆ دەگرن.
    ڕاشیگەیاند کە کۆمپانیایە ئامێرێک دروست دەکات، کە زیاتر لە 120 هەزاردانەیە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان بەشێوەی ئەلیکترۆنی، هاوکات کۆمپانیای دووەمیش ناوەندی زانیاری سەرژمێری و ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێری دەگرێتە ئەستۆ، کۆمپانیای سێیەمیش هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پرۆسەی دروستکردنی سەنتەری پەیوەندییەکان و  کۆمپانیای چوارەمیش بەرنامەی ئەلیکترۆنی ئامادە دەکات  بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان .
    جەختیشی لەوە کردەوە  کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ڕاستەوخۆ دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە دەستیان بە کارەکانیان کردووە، بەپێی کات قۆناغەکانی کارکردن بەڕێوە دەچێت.
    ووتیشی: بروامان وایە کە  سەرژمێری دانیشتوان لە مانگی تشرینی دووەم لە ساڵی 2024 ئەنجام بدرێت.
    لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستە روو:-
    کە ئێمە کاردەکەین بۆ سەرخستنی پرۆسەکە  لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و لە ڕێگەی ستافەکەمانەوە کە لە سیستەمی دەستەی ئامار و زانیاری جوگرافی کاردەکەن، لەوانە لە ئەنجامدانی هەڵمەتی سەرژمێری و هەروەها ڕاهێنان، جگە لە چەندین پێداویستی کارگێڕی و تەکنیکی دیکە و وردەکاری لۆجستی و دارایی ، هەروەک زیاتر لە 10 کەرتی کار و ژوور بۆ  هەڵمەتەکە پێکهێنراون.