بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئەزمونی دیموکراسی و پاراستنی دەستکەوتە دەستوریەکان کردەوە.
"شاخەوان عەبدوڵڵا" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-ئەمڕۆ بە ئازارێکی زۆرەوە (36) ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر تاوانە بەدناوەکانی ئەنفال کە لە ساڵی 1988 (182) هەزار لە منداڵ و ژن و گەنج و بەساڵاچووی خەڵکی کوردستان لەسەر دەستی بەعسی گۆر بەگۆر زیندەبەچاڵ و شوێن بزرکران، جگە لە دەربەدەرکردن و ئاوارەیی و ڕاگواستنی زۆرەملێی گوند و شارەکانی کوردستان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی و جینۆساید دژی کورد بەهۆی ئینتیمابونتان بۆ نەتەوەیی خۆیانەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواشدەکات کە قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی تاوانەکانی ئەنفال لەڕووی دارایی و مەعنەوی بکرێتەوە.
هەروەک جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئەزموونی دیموکراسی، و پاراستنی دەستکەوتە دەستوریەکان، و بەردەوامی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان،و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.