بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی پەرلەمانی بۆ هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران بۆ کاراکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی ڕاگەیاند،وەک ئاماژەی پێدەدات کاراکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی پێشخستنی وڵات لە کەرتەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان و تەندروستی .
"ئوسامە بەدری" ئەندامی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانەکەی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران بۆ واشنتۆن زۆر گرنگە بەتایبەت بۆ کاراکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی،کە خۆی لە کەرتەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی و تەندروستی و پەروەردە و کشتوکاڵ و ڕۆشنبیری دەبینێتەوە جێبەجێکردنیشی بەرەوپێشچون لە واقیعی وڵات دێتە ئاراوە.
"بەدری". ئاماژەی بە گرنگی بەشداریکردنی کوتلە سیاسیەکان لە حکومەتدا کرد کە پاڵپشتی هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران دەکەن بۆ پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە،وپێدانی دەسەڵاتی فراوان بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ڕێککەوتنەکە .
ڕوونیشیکردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەرایەتی گەلی عێراق دەکات و پشتگیری لە چالاککردنی مەرجەکانی ئەم ڕێککەوتنە دەکات، کە لە بەرژەوەندی گەلی عێراق دەبێت.
"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران پێش ئەوەی بەغدا بەجێبهێڵێت و بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،ڕایگەیاند : کە ئامانجی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن گواستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە بۆ قۆناغێکی نوێ و چالاککردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی کە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی هاوتەریبە لەگەڵ بەرنامەی حکومەت و ئەو چاکسازییە ئابوورییەی کە لەخۆدەگرێت.