بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، داوای هاوبەشی و هاوکاریکرد بۆ چەسپاندنی ئەزموونی دیموکراسی بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: تاوانی ئەنفال،کە تێیدا ڕژێمی تاوانکاری بەعس چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بەکارهێنا بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و بێ بەرگری لە کوردستان و کوشتن و دەربەدەرکردنی هەزاران کەس،شەرمەزارییەکی گەورەی لەسەر رووخساری ئەو ڕژیمە جێهێشت.
"مەندڵاوی"جەختیشی لەوە کردەوە کە "
ئەو گۆشەگیرییەی کە خەڵکی عێراق بەدەستی ڕژێمی فاشیستی بەعسییەوە تووشی بوو،ئەمڕۆ هانمان دەدات وەک عێراقی و پێکهاتە جیاجیاکان تا هاوکاری جددی بین بۆ چەسپاندنی ئەزموونی دیموکراسی و بەهێزکردنی دۆخ و ژیانی هاووڵاتیان بۆ پاراستنی ئازادییەکان و مافەکان لە عێراق، هەروەک ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندیی گەل، و چەسپاندنی بناغەکانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەنگاونان بەرەو بنیاتنانی نیشتیمان.