بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە،ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا رایگەیاندوە: دادگای تاوانەکانی ئەنبار سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە کۆمپانیای گشتی بۆ شووشە و سیرامیک بڕاندەوە بە تاوانی وەرگرتنی بەرتیل لە خەڵک لە بەرامبەر دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەشت .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: کە سزادراو لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە هاوبەش بوە لە وەرگرتنی بڕی پارەکە لە ژمارەیەک فەرمانبەر کە موچەخۆری ڕۆژانەبوونە لەبەرامبەر بەڵێنی تەواوکردنی مامەڵەکانیان بە مەبەستی دامەزراندنیان بە گرێبەستی هەمیشەیی.