بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای ناوەندیی تاوانەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەر شەش بازرگانی ماددەی هۆشبەردا سەپاند،کە سێ کەسیان خاوەنی ڕەگەزنامەی بیانین.
ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:چوار تاوانبار، کە لەنێویاندا سزادراوێکی بیانی هەیە،لە چوارچێوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتی کاریانکردوە بۆ گواستنەوەی 2800 کیلۆگرام لە ماددە هۆشبەر لەجۆری ماریوانە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: سزادراوانی دیکە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی بوون، 5 کیلۆ تلیاک و مادەی تری هۆشبەری جۆراوجۆریان پێبووە،ئەوە جگە لە 5 کیلۆ ماددەی هۆشبەری ئەمڤیتامین.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتوو:ئەم بڕیارانە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی 27/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 و بە ئاماژەدان بە مادەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادان بڕیارەکە دەرکراون.