بەدواداچون -INA
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە هەموو ئامانجەکانی هێرش بۆ سەر قەوارەی زایۆنی سەربازی بوە و بە سەرکەوتوویی لێی دراوە.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەی دووەمی خۆیدا کە باڵاوی کردۆتەوە و تیایدا ئاماژەی بە لەناوبردنی ئامانجە سەربازییە گرنگەکانی سوپای زایۆنی کردوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردۆتەوە کە لە هێرشەکەدا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژمارەیەکی زۆر مووشەکی جۆراوجۆر بەکارهاتووە و تەواوی ئامانجەکانیش سەربازی بوون.