دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدنی ئاسمانی عێراقی بەڕووی گەشتەکان کردەوە

ناوخۆ
  • 14-04-2024, 09:49
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ،دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی رایگەیاند کە ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتی فڕۆكە كرایەوە.
    دەسەڵاتی فڕۆكەوانی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA ) ناردوویەتی تێیدا هاتووە: ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتی فڕۆكە كرایەوە،هەروەک بەڕووی ئەو فرۆكانەی كە بەئاسمانی عێراق تێدەپەڕن.
    وەک راگەیندراوەكە ئاماژەی پێداوە:- کردنەوەی ئاسمانی عێراق، دوای ئەوەی دێت كە هیچ مەترسیەك لەسەر ئاسمان و سەلامەتی ئاسایشی فرۆكەوانی مەدەنی عێراقی نەماوە.