بهغداـ INA
پارتی سەروەری جەخت لەسەر گرنگی پشتگیری هەموو هێزە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن.
خامیس خەنجەر سەرۆکی پارتی سەروەری، لەراگهیهندراوێكدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاند" پارتی سەروەری بە گرنگییەوە بەدواداچوون بۆ سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ واشنتۆن دەکات، چونکە گرنگییەکەی لە چالاککردنی ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژیانەی کە لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆکراون و ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دا.
خەنجەر وتی" پارتەکەی جەخت لەسەر گرنگی پشتگیریكردنی هەموو هێزە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ سەردانی سەرۆک وەزیران و تیمە حکومیەکەی بۆ ئەمەریکا دهكهین، بەتایبەتی ئهوهی كهپهیوهسته به پرسە سەروەری و ئەمنی و ئابوورییەکانی عێراق، بۆ بهرجهستهكردنی بیرۆکەی دیدێکی نیشتمانی گشتگیری عێراق بەرەو گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی عێراق-ئەمریکی.
خەنجەر جەختی لەگرنگی کاراکردنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ واشنتۆن كردهوه، بۆ دەستەبەرکردن و بەدیهێنانی سەروەری عێراق و بڕیاردانی سەربەخۆ، و کۆتاییهێنان بە دەستوەردان و دەستدرێژی دەرەکی بۆ سەر خاکەکانمان یان گۆڕینی بۆ گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ."
خەنجەر ستایشی هەوڵەکانی دانوستانکاری عێراقی کرد بە ئاراستەی کاراکردنی یاداشتەکانی پشتیوانی بۆ هێزە ئەمنییەکان لە بواری مەشق و ڕاوێژکاری دوای تەواوکردنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، و هەنگاونان بەرەو بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات، كهدهرفهتی وەبەرهێنان و بیناسازی وڕێنێسانسکردنی هەموو کەرتە گرنگەکان بهرپا بكات، و كردنهوهی لاپەڕەیەکی نوێ کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات.