پەرلەمانتاران: پشتگیری لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران دەکەین بۆ چالاککردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا

سیاسی
  • 13-04-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەینن کە گواستنەوەی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لە لایەنی ئەمنی و چالاککردنی بڕگەکانی پەیوەست بە ئابووری و وەبەرهێنان و پەروەردە و وزە و مەلەفەکانی تر لە گرنگترین بابەتەکانی سەردانەکەی سودانین بۆ واشنتۆن،هەروەک جەخت لە پاڵپشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەنەوە  بۆ ئەم بەرنامەیەی حکومەت.
    "حەسەن خەفاجی"سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانەکەی سەرۆک وەزیران دەرگای بەڕووی کاراکردنی ئەو مەلەفانە دەکاتەوە کە  لە ڕێککەوتنی چوارچێوە ستراتیژیدا  باسنەکراون،کە گرنگترینیان وەبەرهێنان و  وزە و کانزاکان و زۆرێک لە مەلەفەکانی پیشەسازین.
    هەر سەبارەت بەهەمان پرس "حسێن عەرەب "ئەندامئ ئەنجومەنی نوێنەران،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیران لە میانی سەردانەکەیدا  گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکات، و دەخوازن کە  پەیوەندییەکی یەکسان و هاوسەنگ لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا هەبێت بە چالاککردنی ڕێگاکانی هاوکاری دوولایەنە لە ڕێگەی وەبەرهێنان لەسەر جەم مەلەفەکان.
    هاوکات "روقیە نوری "ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ واشنتۆن سەردانێکی مێژووییە و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا پێویست بە گواستنەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ واشنتۆن لە لایەنی ئەمنی و سەربازییەوە بەرەو ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی و هاوکاری لەخۆدەگرێت.
    ووتیشی : پێداچونەوە بە داهاتووی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای رووبەرووبونەوەی گروپە تیرۆریستییەکانی داعش باشترین بژاردەن بۆ هەنگاونان بۆ هاوبەشییەکی هەمەلایەنەی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتنی چوارچێوە ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و دارایی و کولتووری و پەروەردە و ئەمنی و بوارەکانی دیکەدا.
    "رووقیە نووری" ئەوەشی خستەروو:کە حکومەت سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی سیاسی لە ناوچەکەو جیهان، ئەوە جگە لەوەی کە دۆخی گشتی ناوخۆ ئاماژەن بۆ  پێشهاتێکی باش بەهۆی سەردانەکانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و ئەنجامدانی کۆنفرانس و سیمینار و پەیوەندیکردن و سەردانی وەفدەکانی وڵاتان،لەبەر ئەوەی عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوە لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەیی،سودانی هەوڵدەدات ئەم ڕۆڵە بە شێوەیەک پەرەپێبدات و بیچەسپێنێت کە لەگەڵ بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتەکەدا بگونجێت،و خزمەت بە گەلی عێراق بە گشتی، و گەشەپێدانی وڵات لە هەموو بوارەکاندا بگەیەنێت،هەروەک جەخت لە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەوڵە نیشتمانییەکانی سەرۆکوەزیران لەم بوارەدا دەکاتەوە.