ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران : سەردانەکەی سودانی دەبێتە هۆی چالاککردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لە کەرتە جیاوازەکانیدا

سیاسی
  • 13-04-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیران،پشتڕاستیان کردەوە کە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن دەبێتە هۆی چالاککردنی ڕێککەوتنی چوارچێوە ستراتیژی لە کەرتە جیاوازەکانیدا،هەر لە  مەلەفی وەبەرهێنان و  پیشەسازی و کشتوکاڵ و تەکنەلۆژیا.
    "فادی شەمەری" ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک
    وەزیران،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پێشبینی دەکرێت سەرۆکوەزیران، لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن،باس لە  هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و چالاککردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدان و ئابووری و وەبەرهێنان و پەروەردە و تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد و کەش و هەوا لەخۆ دەگرێت.  
    ئەوەشی خستەروو :- کە سەرۆک وەزیران، هەوڵدەدات مامەڵە لەگەڵ ئەو مەلەفانەدا  بکات کە هاوسەنگی دەپارێزێت،و هاوبەشی پتەوتر بکات،و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بەهێز بکات، هەروەها پێناسەی ناسنامەی پەیوەندییە هاوبەشەکان  بەڕوونی بکات،بە بوونیادنانی پابەندبوونی هاوبەش و گرنگیدان بە لایەنە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، هەروەها مەلەفی هاوبەشی سیاسی، ئەمنی و سەربازی.
    هەر سەبارەت بەهەمان پرس "محەممەد نەجاڕ" ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وەبەرهێنان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا ئابووری و وەبەرهێنان لە عێراق  بە شێوەیەکی  باش بەرەو پێش دەبات و ئامانجیشی لەوە چەسپاندنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراقییەکانە.
    سەبارەت بە پرسی ئابووری و کشتوکاڵ و پیشەسازی لە ڕێگەی هاوکاری هاوبەش لە بواری وەبەرهێناندا ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کارووباری وەبەر هێنان ئاماژەی بەوەدا کە وزە گرینگترین بابەتە  بۆ ئەمریکا، ئەوە جگە لە گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵی نوێ و تەکنەلۆجیا و چەند پرسێکی تر.
    نەجار لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەربەست هەبووە لەبەردەم هاتنی کۆمپانیاکان بۆ ناو عێراق و  بەڵام گۆرانکاری لەو یاسایانە دەکرێت و حکومەت ئێستا لە پرۆسەی دیراسەکردنی ژمارەیەک لە گۆڕانکارییەکانە کە ئاستەنگەکانی بەردەم هاتنی  وەبەرهێنان لە عێراقدا ناهێڵێت،کە ئەمانەش کۆمەڵێک یاسا لەخۆدەگرێت و لە ئێستادا  زیاتر لە 6  یاسا هەیە،کە کاری لەسەر دەکرێت، و دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران.