بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە " نووری مالیکی" ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی،رایگەیاند:- ئەو دیموکراسییەی بەدەستمانهێناوە پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە،هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە وڵات هەیە پشتگیری لە گەڕانەوەی حزبی بەعس دەکات،هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی توانیویەتی ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگەکان ببێتەوە.
"نووری مالیکی"ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی،لە وتارێکدا لە 44 مین ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید "محمد باقر سەدر "و خوشکەکەی،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA): ئامادەی رووماڵکردنی بوو ووتی: شەهید"سەدر" بیرۆکەکەی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کاریگەر بوون،ئەمڕۆش میللەتەکەمان پێویستی بە شەهید هەیە.
ڕاشیگەیاند:-هەروەک ڕۆشنبیران لەسەر شەهید سەدر و هزرەکەی نووسیویانە و تا ئێستاش دەینووسن.
ووتیشی : کاتێک ئەو یادە پڕ لە ئازارە دەکەینەوە،دەبێت خەڵک زیاتر لە بەعس و کردەوە خوێناوییەکانی ئاگاداربن،کە "بەعس"چەندین تاوانی ئەنجامداوەو نەیتوانی خەڵکی بێدەنگ بکات،تا ڕاپەڕین سەریهەڵدا و دواتر یەکێک لە کردەوە قەیزەونەکانی دەرکەوت کە گۆڕی بەکۆمەڵە.
ئاماژەی بەوەشکرد:-بەعس کۆتایی هاتووە، بەڵام دەبێت خاکەکەمان لە پیسیەکانی بەعس پاکبکەینەوە، وڵات هەیە پشتگیری گەڕانەوەی بەعس دەکەن،بەڵام شتەکان هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کە هەبوو.
"مالیکی" ئەوەشی خستەروو:-شەهید "سەدر"مامۆستایەکی گەورەبوو ئاماژەی بەوەشدا کە دیموکراسی لە عێراق پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە و دەبێت بەرپرسیارێتی جێبەجێ بکرێت، وەک چۆن ئەو ئازادییانەی لە دوای ڕژێمی پێشوو بەدەستمان هێنا، و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەو ئازادیانەیان خراپ بەکارهێناوە،بۆیە نابێت پاراستنی ئازادی لەسەر حیسابی شکاندنی بناغەکانی دەوڵەت بێت.
روونیشیکردەوە : چوارچێوەی هەماهەنگی توانی ڕووبەڕووی هەموو تەحەددییەکان ببێتەوە حکومەت پێکبهێنێت،هەروەک دەبێت هەمووان پێکەوە کاربکەین و نرخی خوێنی شەهیدانمان بزانین.