بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا سەرکەوتنی پلانی ئەمنی بۆ جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،فەریقی یەکەم لیوا"وەلید خەلیفە تەمیمی"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بازنەی پلانی ئەمنی خۆی لە چاودێری دامەزراوە گرنگەکان و شوێنەکانی بەسەربردنەکانی کات و شوێنە گشتیەکان و پارکەکان و باخچە،و شەقامە گشتیەکانی دەگرتەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هەماهەنگییەکی زۆر لە نێوان هەموو هێزە ئەمنییەکاندا هەبوو،بە پۆلیسی هاتووچۆشەوە، بەشێوەیەک کاریگەری و ڕۆڵی خۆیان گێڕا لە بەڕێوەبردنی کاروباری هاووڵاتیان لە شەقام و ڕێگا گشتییەکان.