بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی،دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتانی سورێژەی ڕاگەیاند.
"سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵمەتی کوتانی سورێژە ڕادەگەیەنێت و داوا لە خەڵک دەکات هاوکاربن لەگەڵ تیمەکانی کوتان.
وەک"بەدر" لە بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- هەڵمەتەکە زیاتر لە 7 ملیۆن منداڵی قۆناغی سەرەتایی و باخچەی ساوایان، لە سبەینێ یەکشەممە 14ی نیسان دەگرێتەوە بۆ ماوەی دە ڕۆژی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەردەوام دەبێت،بە بەشداری زیاتر لە 9 هەزار کارمەند بەشێوەی تیم،کە زیاتر لە 23 هەزار قوتابخانەی سەرەتایی دەگرێتەوە، بۆیە وەزارەت داوای لە خێزانەکان دەکات هاوکاری تیمەکانی کوتان بکەن بۆ کوتانی منداڵان بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتییان لە تووشبوون بە سورێژە.
بەدر لەبەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرجەم ڤاکسینەکان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی پەسەندکراون و کاریگەر و سەلامەتن و متمانەپێکراوی نیودەوڵەتین.