بەغدا -INA- ویسام مەلا
گرنگی كاراكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی تیشك دەخرێتە سەر، كە بەشێكی گرنگی بەرنامەی حكومەتە كە تیشك دەخاتە سەر چاكسازی لە كەرتی ئابووری، كە نوێنەرایەتی یەكێك لە بڕگەكانی ڕێككەوتنەكە دەكات.
سەرۆك وەزیران پێش ئەوەی بەغدا بەجێبهێڵێت بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند : ئامانجی سەردانەكەی واشنتۆن گواستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە بۆ قۆناغێكی نوێ و چالاككردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، ئاماژەی بەوەشكرد : چوارچێوەی ستراتیژی ڕێككەوتنەكە هاوتەریبە لەگەڵ بەرنامەی حكومەت و ئەو چاكسازییە ئابوورییانەی كە لەخۆی دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانەكە شایەتحاڵی ئەنجامدانی یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی هاوبەشی پەیوەندیدار بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوە ستراتیژییە، كە لە دوای پەسەندكردنی ڕێككەوتنەكەوە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجامنەداوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگكارەكە باس لە دۆسیەكانی بازرگانی، وزە، وەبەرهێنان، پەروەردە، گواستنەوە، ڕۆشنبیری، دژە گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارە دەكات.
سەردانێكی ئابووری بە شێوەیەكی نایاب
لەلایەكی دیكەوە محەمەد نەجاڕ ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وەبەرهێنان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ ئەمریكا بە ئاستێكی بەرزی ئابووری و وەبەرهێنانە، ئامانجیشی چەسپاندنی پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكایە سەبارەت بە پرسە ئابووری و كشتوكاڵ و پیشەسازییەكان لە ڕێگەی هاوكاری هاوبەش لە بواری وەبەرهێناندا، ئاماژەی بەوەدا كە وزە سەرنجڕاكێشترین شتە بۆ ئەمریكا، جگە لە گرنگیدان بە سیستەمی كشتوكاڵی، پیشەسازی هایدرۆجین و ئەوانی دیكە.
نەجار ئاماژەی بەوەشكردووە : سەردانەكە زیاتر لە دۆسیەیێكی وەبەرهێنان لە بواری پیشەسازی و كشتوكاڵی زیرەك و بوارەكانی تەكنەلۆژیاشدا دەكاتەوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: بەربەستی بیرۆكراتی هەبووە لەبەردەم چوونە ژوورەوەی كۆمپانیاكان بۆ ناو یاسای عێراق و هەندێكیشیان هەیە كە بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ چارەسەر دەكرێن و بەشێكی تریش پێویستی بە یاسا هەیە، و حكومەت ئێستا لە پرۆسەی دیراسەكردنی ژمارەیەك لە گۆڕانكارییەكان كە ئاستەنگەكانی بەردەم چوونە ناو وەبەرهێنان لە عێراقدا لەناو دەبەن، و ئەمانەش كۆمەڵێك یاسا لەخۆدەگرن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئێستا زیاتر لە 6 یاسا هەیە، كە بەشە بەربەستەكانیان لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرێت، و دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران.
وەبەرهێنان لە عێراق
لەبەرامبەردا سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان حەسەن خەفاجی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ماوەیەك لەمەوبەر زیاتر لە 50 كۆمپانیای ئەمریكی بەناوبانگ هاتنە عێراق، لەوانە كۆمپانیای بۆینگ بۆ پیشەسازی فرۆكەوانی و جەنەراڵ ئێلیكتریك و ئەوانی تر كۆمپانیا گەورەكان كە دەیانەوێت بچنە ناو بواری پیشەسازییەوە گفتوگۆكە لەگەڵ سەرۆك وەزیران ئەنجامدرا، ئەویش ئەرێنی بوو و دەرگای وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا بەناوبانگەكان كردەوە.
خەفاجی لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كۆبوونەوەی لیژنەكە لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكان و سەرۆكایەتی ئەنجومەن ئامادەبوو، وەبەرهێنان لە عێراقیش گفتوگۆی لەسەر كرا و ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران چووە بۆ كردنەوەی دۆسیە نوێیەكان كە گرنگترینیان وەبەرهێنان بوو لە دۆسیەكانی وزە و كانزاكان و چەندین دۆسیەی پیشەسازییەكان.
خەفاجی دووپاتیكردەوە: كۆمپانیاكان بەدەست كێشەی بیرۆكراسی و ڤیزاوە دەناڵێنن، لیژنەكەش ئەو ئاستەنگانەی بۆ سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆ بەرزكردەوە، ئەوانیش ئاسانكاریی ڤیزایان پێبەخشی سەرۆك وەزیران ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەدواداچوون بۆ وەبەرهێنانەكە تۆماركردن لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن و ڕێكارەكان باشن.
دۆسیەی بانكەكان
لای خۆیەوە عەبدولڕەحمان مەشهەدانی شارەزای ئابوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كۆمەڵێك شارەزا لەگەڵ سەرۆك وەزیران محەمەد شیا سودانی كۆبوونەوە، ئێمە تاوتوێی دۆسیەی سەردانەكەی بۆ ئەمەریكامان كرد، ئەویش پشتڕاستی كردەوە كە دۆسیە بانكییەكە لەگەڵ لایەنی ئەمریكی كراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە سەرۆك وەزیران پشتڕاستی كردەوە كە ئەولەویەتێكی هەیە سەبارەت بەو بانكەی كە كارتی بەشەخۆراكی ئامادە دەكات، و ئەوە یەكێكە لە ئەولەویەتەكانی.
سەرۆك وەزیران ڕوونیكردەوە كە لەگەڵ خۆیدا شاندێكی بازرگانانی پلە باڵا لەگەڵ خۆیدا دەبێت بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانانی ئەمریكی بۆ خستنەڕووی دەرفەتی وەبەرهێنانی عێراقی و چۆنیەتی وەبەرهێنان تێیدا.
پیشەسازییەكانی بیناسازی
مەشهەدانی ڕاشیگەیاند: سەرۆك وەزیران ئەولەویەتی زیاتری هەیە جەگە لە وزەی پاك، بەو پێیەی ئەو لە پێشینەی كارەكانیدایە بۆ پیشەسازییەكانی بیناسازی، بەتایبەتی دوای بڕیارەكەی بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی نوێ بە كەرەستەی دروستكراوی ناوخۆ، بۆیە پێویستمان بە چەندین كۆمپانیای چیمەنتۆ هەیە جگە لەوەش بۆ تەختە و شووشە و زۆرێك لە كارگەكان كە بەشدارن لە دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون.
كراوەیی ئابووری
عەلا فەهد شارەزای بواری ئابووری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حكومەتی عێراق بەدوای كرانەوەی ئابووریدا دەگەڕێت لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و وزەدا، بەو پێیەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هاوبەشێكی جەوهەرییە لەگەڵ حكومەتی عێراق، و ڕێككەوتنێكی ستراتیژی لە نێوان هەردوولادا هەیە، بۆیە سەرۆك وەزیران بەدوای وەزیرەكاندا دەگەڕێت لەم ماوەیەدا جۆرێك متمانەی دروستكرد بۆ كاركردن لەسەر دۆسیەی وزە و خزمەتگوزارییەكان و دۆسیە ئابوورییەكانی دیكە.
فەهد ڕایگەیاند : ئەم دۆسیانە ئامادە دەبن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە ئەمریكا كۆمپانیای تۆكمەی هەیە لە دابینكردنی وزە، وەبەرهێنان، كەرتی گواستنەوە، خانووبەرە، تەنانەت چەكداركردن و تەیاركردنی هێزە عێراقییەكان، جەختیشی لەوە كردەوە كە سەرۆك وەزیران ڕوونە لە بەرنامەی حكومەتەكەیدا كە دەیەوێت كراوەیی بەرامبەر هەموو وڵاتانی جیهان هەبێت.
هاوبەشی گرنگ
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمپانیا ئەمریكییەكان، لەنێویاندا كۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیكتریك، پانتاییەكی فراوانتریان دەبێت لەبواری وەبەرهێنانی وزەدا، جگە لە كۆمپانیا ئەمریكییەكان و كۆمپانیاكانی تری وەبەرهێنان لەبواری غازدا، پێشبینیش دەكەین كە سەردانەكە ببێتە هۆی هاوبەشی گرنگ، بە تایبەتی كە ئەمریكا پشتگیری لە ئاراستەی عێراق دەكات كە هاوبەش بێت لەگەڵ دەوڵەتانی كەنداو لە ڕێگەی پەیوەندی كارەبای سعودیە و ئوردن، و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەمریكا وەك هاوبەشێكی ئابووری جەوهەری سەیری عێراق دەكات،ئەمەش لەسەر بنەمای جددیەتی كۆمپانیا ئەمریكییەكان بچنە ناو عێراقەوە بۆ وەبەرهێنانی جددی و كاریگەر لە قۆناغی داهاتوودا.