كەش و هەوا: بارانێكی مامناوەندی چڕ و هەڵاوسانی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 13-04-2024, 10:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارینی مامناوەندیچڕ و هەڵاوسانی پلەكانی گەرما دەكات.
    لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین و هەورە بروسكە، بەتایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژئاوای، لە كاتێكدا لە ناوچەی باشوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت،پلە پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە.
    كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی مامناوەندی چڕ كە لە هەندێك شوێن بروسك دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور كەمێك دادەبەزن و هاوشێوەی ڕۆژی پێشووی  ناوچەكانی باشوور دەبێت.
    رۆژی سێشەممە كەش و هەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و نیمچە هەور دەبێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك لە ناوچەكانی باشوور،پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، و چەند پلەیەك لە ناوچەی باشوور دادەبەزێ.


    بارودۆخی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باكور و بەرزبوونەوەی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.