سەرۆك وەزیران بە سەردانێكی فەرمی بەغدای بەجێهێشت و بەرەو ئەمریكا بەرێكەوت

سیاسی
  • 13-04-2024, 10:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بە سەردانێكی فەرمی بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت.
    لە بەیاننامەیەكدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك وەزیران بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی و پەرلەمانی و نوێنەرانی كەرتی تایبەت بەرێكەوت، لە سەرەتای سەردانێكی فەرمی لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی ئەمریكا جۆزێف بایدن.