سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئیمارات تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە دەكەن

سیاسی
  • 13-04-2024, 10:23
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان سەرۆكی میرنشینە یەكگرتووەكانی ئیماراتی عەرەبی، پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و بەتایبەتی بەردەوامیی دەستدرێژی لە غەززە و ئەو هەوڵانەی كە دراون  بۆ راگرتنی تاوتوێ كرد.
    لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاوكراوەتەوە، كە ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن سەرۆكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیانەوە پێگەیشتووە و ئاماژە بەوە دەكات كە  هەردوولا بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان،پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ كرد، و لە خودای مەزن نزا وتكایان كرد كە بۆ گەلانی دوو وڵاتی برا و باقی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی بە چاكە و سەقامگیرییەوە بیگەڕێنێتەوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە :لەپەیوەندییەكە دووقۆڵییەكان  باس لە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی بەردەوامیی دەستدرێژی لە غەززە و ئەو هەوڵانەی بۆ ڕاگرتنی دراون، یارمەتیدانی گەلی فەلەستینیان لەخۆگرتبوو، و ڕێگری لە تەشەنەسەندی ململانێكان بگرن.