هەوڵی خزمەتگوزاری: تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو 85 پڕۆژە تەواو دەكرێن

ناوخۆ
  • 11-04-2024, 20:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری حكومی تەواوبوونی 123 پڕۆژەی لە ماوەی ساڵی 2023دا ڕاگەیاند، و ئاشكراشیكرد: تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو 85 پڕۆژە تەواو دەكرێن
    بەڕێوەبەری هەوڵی خزمەتگوزاری لە دەستەی حەشدی شەعبی ئەحمەد مالیكی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پڕۆژەكانی ساڵی 2023 بریتی بوون لە ناوچەكانی ئەلئەمین و ئەلبوستان، یان ئەوەی پێی دەوترێت ناوچەی 731، كە كۆمپانیای گشتی حەمورابی تێیدا كاردەكات و كە لە 14 ناوچەدا ئامادەیە، هەروەها كەمپی كشتوكاڵیش كە فرۆشگاكانی 746، 738، 769 لەخۆدەگرێت، جگە لە ناوچەكانی گەڕەكی باقر و كۆمەڵگەی شەهید نەعیم، و ئەمانە دەكەونە ناو كەرتی شارەوانی غەدیر و شارەوانی بەغدای نوێ.
    سەبارەت بە ناوچەی بوب شام، مالیكی ڕوونیكردەوە: كارەكان بەردەوامن بە هاوكاری لەگەڵ هەوڵی خزمەتگوزاریی دەستەی حەشدی شەعبی، و ڕێژەكە لەم ناوچەیەدا لە 70% نزیك دەبێتەوە، و دووپاتیشیكردەوە: كارەكانی ئاوەڕۆ و ئاست و دیزاینەكان لەلایەن بەشی ئاوەڕۆی بەغداوە تەواو كراوە، ئەمە جگە لەوەی كار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی ئەلسعالبە و ئەلسریدات بەردەوامە.
    مالیكی لە درێژەی قسەكانیدا رایگەیاند: كارمان لەسەر شەقامێك هەیە كە خزمەت بە ڕەوتی هاتوچۆ دەكات لە دەروازەی ئەلسریدات، و نزیكەی 900 مەتری تەواو بووە كە دەكاتە 50%ی ئەو شەقامە، و وتیشی: بەپێی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران، تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو زیاتر لە 85 پڕۆژە تەواو دەبن.