نێچیرڤان بارزانی چەند نامەیەكی پیرۆزبایی پێدەگات

سیاسی
  • 11-04-2024, 18:09
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، چەند نامەیەكی پیرۆزبایی پێگەیشت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامەی پیرۆزبایی لە هەریەكە لە نارێندرا مۆدی سەرۆك وەزیرانی هندستان، نیكۆل پاشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمەنستان و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیاوە پێگەیشت.
    ئاشكراشیكرد: لە نامەكاندا وێڕای پیرۆزبایی و سڵاو و هیوای سەركەوتن بۆ نێچیرڤان بارزانی، هەریەك لە سەرۆك وەزیرانی هندستان و ئەرمەنستان و وەزیری دەرەوەی توركیا، هیوایان خواستووە جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ هەموو لایەك خێر و خۆشی و ئارامی و ئاسوودەیی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و جەختیان لە خواستی وڵاتەكانیان بۆ برەو‌دان بە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق كردووەتەوە.