سەرۆك وەزیرانی ئەرمەنستان پیرۆزبایی جەژن لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكات

سیاسی
  • 11-04-2024, 18:04
  • +A -A

    هەولێر - INA
    سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە نامەیەكی پیرۆزبایی لە نیكۆل پاشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەكی پیرۆزبایی لە نیكۆل پاشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە  لە نامەكەی سەرۆك وەزیرانی ئەرمەنستاندا هاتووە؛ بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای كامەرانی و تەندروستی بۆ بەڕێزتان دەخوازم.
    هەروەها سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا دەڵێت: هیوای بەردەوامبوونی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی بۆ دۆستانمان، خەڵكی هەرێمی كوردستانی عێراق دەخوازین.