بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختیكردەوە: كە شانازییەكی زۆر بەو منداڵانەوە دەكات كە دەستكەوتیان بەدەستهێناوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە كۆمەڵێك منداڵی بێ دایك و باوك لە دامەزراوەی خێرخوازی تەمار و شاندێكی قورئان خوێنان لە كەربەلای پیرۆز و ماڵی بەراعیم و ماڵی زوهور علویە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: سودانی پیرۆزبایی لە ئامادەبووان كرد و جەختی لە شانازییە بەرزی كردەوە بۆ ئەو منداڵانەی كە بەسەر كێشە كۆمەڵایەتی و تەندروستییەكاندا زاڵ بوون و دەستكەوتی شانازییان بەدەستهێناوە سەرەڕای بارودۆخە سەختەكان، جگە لەوە قورئان خوێنان و ئەوەی لە پێشبڕكێ نێودەوڵەتییەكاندا بەدەستیان هێناوە، و وتیشی: حكومەت بەرپرسیارە لە دابینكردنی هەموو جۆرە پشتیوانی و چاودێرییەك بەبێ هیچ سوود و بەرژەوەندییەك.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە ستایشی دامەزراوە چاودێرییەكان و ڕۆڵی گرنگیان لە ئامێزگرتنی بەهرەمەندەكان و هاوكارییان بۆ سەركەوتن، هەروەها ئەوەی ستافی دامەزراوەكە دابینی دەكات، لەگەڵ ئەو ڕەهەندە مرۆییە گەورەیەی كە كارەكەیان بەدوای خۆیدا دەهێنێت .
رونیشیكردەوە: دەوڵەت چاودێرە و لایەنی بەرپرسە لەهەموو ئامرازەكانی پشتیوانی پەروەردەیی و ئەخلاقی بۆ ئەم چینە، وڵاتە سەركەوتووەكان ئەوانەن كە چاودێرییەكی بێوێنە بۆ ئەم چینانە دابین دەكەن و بارودۆخیان باشتر دەكەن، كە ئەركە نەك منەت و چاكە.
سودانی جەختیكردەوە: پێوەرەكانی پێشكەوتنی كۆمەڵگا بەو چاودێرییە دەپێورێت كە دەوڵەت پێشكەشی كەسانی ئیرادەدار دەكات، چونكە بەشێكی دانەبڕاون لە هەموو ئەو وزانەی كە لە بنیاتنانی كۆمەڵگادا وەبەرهێنراون، و وتیشی: حكومەت پەرۆشە بۆ پشتیوانی دامەزراوە و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەدیهێنانی هەموو شتێك كە پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات