بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، راگەیاند كە حكومەت خەت لە پتەوكردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و برایەتی لەنێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگای عێراقی دەكاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی كرد لە ڕێبەری كلدانییەكان لە عێراق و جیهان پاتریارك مار لویس ڕافایل ساكۆ و شاندەكەی یاوەری".
هەروەها لە راگەیندراوەكەدا ئەوەیش هاتووە كە "لە میانەی دیدارەكەدا بارودۆخی گشتی عێراق و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات تاوتوێ كرا، ئەمەش یارمەتی دەری حكومەت بوو بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەكەی و جێبەجێكردنی تێڕوانینی داهاتووی لە عێراقێكی بەهێز و ئاوەداندا".
هەروەها سەرۆك وەزیران " خۆشحاڵی خۆی بۆ گەڕانەوەی پاتریارك بۆ بەغدا و گرنگی بوونی و ڕۆڵەكەی دەربڕی و جەختی لە بەپیرەوەچوونی حكومەت كردەوە بۆ پتەوكردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و برایەتی لەنێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگای عێراقیدا بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوڵاتیبوون، كە بریتییە لە كلیلی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی و باشتركردنی دۆخی كۆمەڵایەتی هەموو عێراقییەكان و لە بەرنامە وەزارییەكەیدا ئەمەی پشتڕاستكردووەتەوە".
لەراگەیندراوەكدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە ڕۆڵی مێژوویی پێكهاتەی كرستیان كرد لە عێراق و بەشداری كردنیان لە بنیاتنانی دەوڵەت و بەهێزكردنی كۆڵەكەكانی و جەختی لەوە كردەوە كە وڵات بەهێز و جیاوازە بە پێكهاتەكانییەوە و لە چوارچێوەی عێراقی گەورەدا دەژین و ئاماژەی بەوەش كرد كە بەدواداچوون بۆ هەموو پرسەكانی پەیوەندیدار بە پێكهاتەی كرستیان و پێكهاتەكانی تری عێراق دەكات".
هەروەها لە لای خۆیەوە، پاتریارك پیرۆزبایی لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە و جەختی لە گرنگی هەوڵی زیاتر كردەوە بۆ ئەوەی حكومەت بتوانێت ئەركەكانی خۆی بەرانبەر بە گەلی عێراق جێبەجێ بكات و بارودۆخیان باشتر بكات و تەواوی پێداویستییەكانیان بەدەست بهێنێت، هەروەها بەدواداچوون بۆ پرسی كەمینەكان و دەستەبەركردنی مافەكانیان بكات.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات