دەزگای هەواڵگری: دەستگیركردنی باندێكی تاوانكاری لە میسان

ناوخۆ
  • 11-04-2024, 14:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی باندێكی كوشتن و تاوانكاری لە پارێزگای میسان ڕاگەیاند
    دەزگای هەواڵگری لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA نێردراوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاندووە، “مەفرەزەكانی لە شانەی هەواڵگری ، بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری میسان، توانیان باندێكی تاوانكاری پارەیەك هەڵبوەشێننەوە باندێك كە لە سێ تۆمەتبار پێكهاتبوو، كە چەندین ئۆپەراسیۆنی كوشتنیان ئەنجامداوە ".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، “تۆمەتباران لە چەند حاڵەتێكدا بەپێی مادەی 4/1ی تیرۆر داواكراون، جەخت لەوەش دەكەنەوە كە لێدوان و دانپێدانانەكانیان بۆ ئەو كردەوانەی سەرەوە تۆمار دەكرێن و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێن بۆ وەرگرتنی سزاكانیان.