بەغدا - INA
وەزیری بازرگانی ئەسیر غەرێری دەستپێكردنی وەرزی بەرەكەت و داهێنەری بۆ بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.
وەزارەتی بازرگانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) ) نێردراوە تێیدا هاتووە ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاندووە،" بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە، حەیدەر نوری گەرعاوی ، وەرگرتنی یەكەم بڕی گەنمی بازاڕكراوی لە جووتیاران ئەم بەیانییە پێنجشەممەیە"، و وتیشی كە كۆمپانیاكە و هەموو لقەكانی بە تەواوی ئامادەكارییان كردووە بۆ وەرگرتنی وەرزی (بەرەكەت و داهێنان) و لەگەڵ ئەمەشدا دەستپێكردنی ڕادەگەیەنین، كە دەیكاتە دیارترین و گرنگترین وەرز لە مێژووی دوور و درێژی كۆمپانیاكەدا .
بەگوێرەی راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەستپێكردنی وەرزەكە لە پارێزگای موسەنا دەستیپێكردووە، داوای لە هەمووان كرد هەموو هەوڵێك بدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەركەوتن و نایابی لەم وەرزەدا".
گەرعاوی جەختی لەسەر "بەردەوامی كاركردن بۆ وەرگرتنی زۆرترین بڕی مومكین لە بەرهەمەكە بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی چاوەڕوانكراو كردەوە".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات