بەغدا - INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە چارەسەركردنی پرسی ڕاگرتنی مووچەی شەهیدان و بریندارانی پارێزگای ئەنبار.
فادی شەمەری، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA))ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی فەرمانی دیوانی بۆ وردبینیكردنی مامەڵە هەڵپەسێردراوەكان لە پارێزگای ئەنبار لە بەشی شەهیدانی قوربانیانی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكان دەستیان بە كارەكانی كردووە بۆ یەكلاییكردنەوەی كەیسی شەهیدانی پارێزگاكە لە سەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ یەكلاییكردنەوەی بابەتەكە.
شەمەری وتیشی، "لیژنەكە لە سەرەتای پێكهێنانیەوە بە خێراییەكی خێراتر لە كارەكانی بەردەوامە، بۆ ئەنجامدانی وردبینییەكی تەواو بۆ هەر مامەڵەیەك و دڵنیابوون لە ڕەوایی دەركردنی كاغەزی پێویست، دوای ئەوە مووچە بۆ ئەو كەسانە ئازاد دەكرێت كە شایستەیان هەیە یەك لە دوای یەك".
ڕوونیشی كردەوە، "لیژنەی پێكهێنراو لە پشووی فەرمی جەژنی ڕەمەزاندا كارەكانی ئەنجام دەدات، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم كەیسە لە ماوەی مانگێكدا كارەكانی تەواو دەبێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "تەواوكردنی كەیسی شەهیدان لە پارێزگای ئەنبار ئەركێكی نیشتمانییە، هەروەها حكومەت كاردەكات بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ كەسوكاری شەهیدان و بریندارەكان، هەروەها بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەكان".
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات