بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر، سەبارەت بەئاڵنگارییەكانی ئێستای ناوچەكە و ڕێگاكانی كاری هاوبەش گفتووگۆیان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر پێگەیشت و پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ كرد، هەروەها هەردوولا جەختیان لە خواستی خۆیان بۆ هەردوو گەلی برا و هەموو گەلانی عەرەبی و ئیسلامی كردەوە بۆ بەردەوامیدان بە ئاشتی و سەقامگیری.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا سودانی و ئال سانی باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پتەوكردنیان كرد، ئەوە جگە لە تاتوتوێكردنی دیارترین ئاڵنگارییەكانی ئێستای ناوچەكە و ڕێگاكانی كاری هاوبەش بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و پێشگرتن لە بەردەوامی دەستدرێژی دژی گەلی فەلەستین، و گرنگی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو جینۆسایدەی كە لە غەززە بەرامبەر خەڵكی بێتاوان ئەنجام دەدرێت.