بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید و شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن تەئكیدیانكردەوە: كە كار بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا دەكەن.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە پادشای شانشینی ئوردنی هاشمی شا عەبدوڵڵای دووەم پێگەیشت.
ئاشكراشیكرد: سەرۆك كۆمار و پادشای ئوردن بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕكرد و هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانییان بۆ هەردوو گەلی عێراق و ئوردنی برا خواست.
رونیشیكردەوە: هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باس لە پەیوەندییە قوڵەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا و تەئكید لە كاركردن بۆ بەهێزكردنیان لە بوارە جۆراوجۆرەكان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا كرایەوە.