كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەی پێنجشەممە بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 10-04-2024, 14:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵاتی بۆ سبەی پێنجشەممە بڵاوكردەوە و پێشبینییەكانی هەور و باران و هەورە بروسكە دەكات.
    دەستەی كەشناسی ، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێرداوە ، ڕایگەیاندووە، "دۆخی كەشوهەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، هەور و باران و هەورەبروسكە لە ناوچەی باكوور بەخۆیەوە دەبێن".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری وڵات، كەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە، "زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت: دهۆك 17، هەولێر 22، نەینەوا 22، سلێمانی 21، كەركوك 25، سەڵاحەدین 26، ئەنبار 27، دیالە 27، بەغدا 27، واست 28، بابل ٢٧، كەربەلای پیرۆز ٢٨، میسان ٢٩، دیوانیە ٣٠، نەجەف ئەشرەف ٢٩، زیقار ٣٠، موسەناو ٢٩، بەسرە ٣٠ پلە”.