بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لەگەڵ شای ئوردن پیرۆزبایی دەگۆڕێتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تێیدا هاتووە"سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ شای شانشینی ئوردنی هاشمی عەبدوڵای دووەم بن ئەلحوسێن پیرۆزبایی گۆڕییەوە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، هەردوولا داوایان لە خوای گەورە كرد نیعمەتی ئاسایش و سەقامگیری بەسەر خەڵكی هەردوو وڵاتی برا و گەلانی ئیسلامیدا بە گشتی بەردەوام بكات".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە " لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان كرا، هەروەها بارودۆخی ئێستای ناوچەكە خرایەڕوو، بەتایبەتی ئەو دوژمنكارییە بەردەوامەی دژ بە گەلی فەڵەستین لە غەززە و داواكان بۆ ڕاگرتنی كۆمەڵكوژی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ ئاگربەست و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان".