بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لەگەڵ میری دەوڵەتی كوێت پیرۆزبایی دەگۆڕێتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە": سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پێگەیشت لە میری دەوڵەتی كوەیت شێخ مشعل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباحەوە كە تیایدا پیرۆزباییان گۆڕییەوە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە و هەردوولا هیوای بەردەوام بوونی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانیان خواست بۆ هەردوو گەلی برا و هەموو گەلانی عەرەبی و ئیسلامی".
بە گوێرەی راگەیندراوەكە" لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا و هەوڵدان بۆ پتەوكردنیان و تیشك خرایە سەر دیارترین ئاستەنگییەكانی ئێستا لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و ڕێگاكانی كاری هاوبەش، بەمەبستی چەسپاندنی سەقامگیری و كردنەوە بەرەو گەشەپێدانی بەردەوام بەشێوەیەك لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەكەدا بێت".