بەغدا- INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی و سەرۆك كۆماری عەرەبی سوریا بەشار ئەسەد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لە پەیوەندییەكی تەلەفوونیدا پیرۆزباییان گۆڕییەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە"سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی و سەرۆك كۆماری عەرەبی سوریا بەشار ئەسەد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لە پەیوەندییەكی تەلەفوونیدا پیرۆزباییان گۆڕییەوە و داوایان لە خودای گەورە كرد كە بە خێر و خۆشگوزەرانی بیگێڕێتەوە بەسەر هەردوو وڵاتی برا و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاسایش و سەقامگیری بەسەر گەلانی هەردوو وڵاتدا".
هەروەها بە گوێرەی راگەیندراوەكە "لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە تاوتوێ پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ دیارترین ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی ناوچەكە و جیهان دەبێتەوە، هەروەها باس لە بەردەوامبوونی هێرشە دڕندانەكانی دژ بە گەلی فەڵەستینمان لە غەزە كرا لەگەڵ پشتگوێخستنی دەسەڵاتدارانی داگیركەر هەموو ئەو دەنگانەی كە داوای كۆتاییهێنان بە كۆمەڵكوژییەكانی دژ بە خەڵكی بێتاوان دەكەن".
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات