بەغدا - INA
سەرۆك كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆك كۆماری سوریا، بەشار ئەسەد، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر پێویستی پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان جەختیان كرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )، نێردراوە تێیدا هاتووە، "سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەشار ئەسەد، سەرۆك كۆماری سووریاوە پێگەیشتووە".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە ، "لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، پیرۆزبایی و جەژنی رەمەزانیان لە یەكتر كرد ، هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هەردوو گەلی برایان دەربڕی، هەروەها پێویستی پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بە شێوەیەك كە لە خزمەت بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتدا بێت ".
هەروەها سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە "گرنگی سەقامگیركردنی سوریا و پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی كرد لە پێناو بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی سوریا بۆ ژیان بە ئاشتی و هاوسەنگی".
بە گوێرەی راگەیندراوەكە هەردوو سەرۆك جەختیان لە "پێویستی وەستاندنی دەستدرێژییە بەردەوامەكان بۆ سەر غەززە و دابینكردنی یارمەتی بە گەلی برای فەلەستین و گرنگی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد".
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات