سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە شەوی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە ناوەندی بەغدا چاوی بە ژمارەیەك هاوڵاتی دەكەوێت

سیاسی
  • 10-04-2024, 12:42
  • +A -A

    بەغدا -INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی، لە شەوی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا گەشتێكی مەیدانی لە ناوەندی بەغدای پایتەخت ئەنجامدا وچاوی بە ژمارەیەك خێزانی عێراقی كەوت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە"سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی، لە شەوی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا گەشتێكی مەیدانی لە ناوەندی بەغدای پایتەخت ئەنجامدا وچاوی بە ژمارەیەك خێزانی عێراقی كەوت، جوانترین پیرۆزبایی لە هاوڵاتیان كرد لەم بۆنە پیرۆزەدا و داوای كرد لە خوای گەورە ئەم بۆنەیە بە خێر و خۆشی و سەقامگیری بەسەر عێراقییەكاندا بیگێڕێتەوە"
    هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە سەرۆك وەزیران "گوێی لە بۆچوونی هاوڵاتیان گرت سەبارەت بە پڕۆژە خزمەتگوزارییە جێبەجێكراوەكان و ئەوانی دیكە كە لە بەغدا جێبەجێ دەكرێن و پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەكانی حكومەتی ئێستا دەربڕی و هیوایان خواست كار و دەستكەوتی زیاتر بەدەست بهێنرێت و لە ئاستی داواكاری و پێداویستییەكانی هاوڵاتیاندا بێت و وڵاتەكە بەرەو باشتر ببات".