بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی نامهیهك ئاراستهکرد، هاوکات ئیرادەی چاکسازی و گەشەپێدان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق دووپاتکردەوە.
سودانی، لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی “X”، كهئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، ڕایگەیاند" بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و نهتهوهی ئیسلامی دەکەین، خوای گەورە ڕۆژوو و کردەوەکان قبوڵ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد" بەم بۆنەیەوە بەڵێنمان بۆ گەلی بەڕێزمان نوێ دەکەینەوە کە بەرەو ئامانجەکانی بەرنامەکەمان هەنگاو بنێن، کەخواستەکانی هەموو عێراقییەکان لە هەموو بەشەکانی وڵاتدا لهخۆدهگرێت، هەروەها ئیرادەی خۆمان بۆ چاکسازی و گەشەپێدان، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و پابەندبوونی دەستووریمان و بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقی و نیشتمانییەکانمان دووپات دەکەینەوە.