به‌غدا-INA
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ليوا یەحیا ڕەسووڵ، ڕایگەیاند، دوێنێ دووشەممە، هەشتی مانگی نیسان، لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق لە بەغدای پایتەخت، لەگەڵ لیژنەی باڵای سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق كوبووه‌وه، و هەردوو لیژنەکە تایبه‌تن به کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" لە میانی کۆبوونەوەکەدا، کارەکانی لیژنە لاوەکییەکان لە سەرەتای دەستپێکردنیانەوە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤تاوتوێ کران، و هەڕەشەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش هەڵسەنگێندرا، له‌گه‌ڵ ژینگەی ئۆپەراسیۆنەکان و دۆخی ئەمنی ئێستا و تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.”
ئه ندامانی هه‌ڕدوو لیژنه سه‌ڕبازییه که ستایشی ئه‌و ده‌ستکه‌وته و قوربانییانه‌ی كردووه كه له شه‌ڕه‌کانی تێکشکاندنی داعش دراون و هه‌وڵه به‌ڕده‌وامه‌کان بۆ ڕێگری‌کردن له گه ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بانده تێرۆریستییه به‌رزنرخاند، هه‌ڕوه‌ها پاڵپشتیکردنی سه‌ڕوه‌ڕی و یه‌کڕیزی و سه قامگیری عێراقیان دووپات كرده‌وه.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە كه هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانای شکستپێهێنانی داعش هه‌یه، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە، “لیژنە لاوەکییەکان بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ خستنەڕووی هەڵسەنگاندنەکان بۆ لیژنەی باڵای سەربازی بۆ پێشکەشکردنی ڕاسپاردەکان بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر خشتەی کاتی گواستنەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەکی ئەمنی دوولایەنە لە نێوان عێراق و ئەمریکا كه‌بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و کارکردن بۆ پەرەپێدانیان، به‌شێوه‌یه‌ك كه سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و ناوچەکە به‌هێزتر بكات.