به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر ئاڵوگۆڕ کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە، لە میانی پەیوەندییەكی ته‌له‌فۆنیدا، سەرۆک وەزیران ئاواتەخوازی خۆی دەربڕی کە ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی چاکە و خێر‌و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی میسر برا و بۆ تەواوی نەتەوەی ئیسلامی.
هه‌روه‌ها له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا وچه‌ند پرس و مژارێكی تری ناوچەکە، گرنگترینیان بەردەوامیی دەستدرێژی دڕندانە بۆ سەر غەززە، و ڕێگاکانی هەماهەنگیكردنی هەڵوێستەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكمانیه جۆراوجۆره‌كانی ئابووری و ئەمنی تاوتووێكران.