بهغدا-INA
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محمد عبود ئهلعومهیری، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی سهید محمد باقر ئەلسەدر لەسەر دەستی ڕژێمی کەوتوو، سەرەخۆشی لە گەلی عێراق کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ لەسێدارەدانی سهید محمد باقر ئەلسەدر شۆڕشی دادپەروەری مرۆیی سەریهەڵدا.
ئهلعومهیری لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە" سهید محمد باقر سەدر نەمرد، بەڵام بە لەسێدارەدانی، شۆڕشی دادپەروەری مرۆیی سەریهەڵدا و لە ڕێگەی حەرەمەکەیەوە ئایینی ئیسلامی دەرکەوت بە هەموو بەها کۆمەڵایەتییەکانییەوە، بە ئاشکرا هاواری كرد کە ڕاستی لای عەلییە و عەلی لەگەڵ ڕاستییە و داوایكرد شەهیدبوون لە پێناو حەقیقەتدا ئەو ژیانی تەواو و بێ کەموکوڕییە.
ئاماژەی بەوەشکرد" لهسێدارهدانی سەکۆی حەقیقەت وایکرد ڕاستی بەرووی ڕووخساری ستەمکاران هاوار بکات، کە ڕاستی سەردەکەوێت تەنانەت ئەگەر کەم کەسیش ڕێبازەکەی بگرێتەبەر، و لە ئێستادا پێویستمان بەو بەها باڵایانە و ئەو بوێرییە دەگمەنە ههیه.
لە کۆتاییدا وتی: سڵاوی خوای لێبێت شەهیدی مرۆڤایەتی و سڵاوت لێبێت ئەو ڕۆژەی لەدایک بوویت و ئەو ڕۆژەی كه زیندوو دەبیتەوە.