به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت، و تاوتوێی هەماهەنگییان کرد سه‌باره‌ت به بابەت و بەرژەوەندی هاوبەشه‌كان.
بە پێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ره‌شید و ئه‌ردۆگان پیرۆزباییان له‌یه‌كتركردووه بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزه‌وه و داویان له خودای مەزن كرد کە ئەم بۆنەیە به‌پێشکەوتن و گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هه‌ردوو گه‌ل وڵاتی عێراق وتوركیا بگێرته‌وه.
هەروەها سەرۆک کۆمار و سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییە دوو قۆڵیه‌کان و گرینگیی هەماهەنگیكردن و ڕاوێژكردن لەبارەی ئه‌و پرسانه‌ی كه‌جێگای بایه‌خی هاوبەشن بەشێوەیەک کە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا به‌هێزتر بکات تاوتوێیان کردووه.