بهغدا-INA
سەرۆک کۆمار عبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ هاووتا ئێرانیەکەی ئیبڕاهیم ڕەئیسی پشتیوانی کۆششەکانی ئاشتی و سەقامگیری تاووتوێکرد.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیبڕاهیم ڕەئیسی پێگەیشت و بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییان لەیەکدی کرد ، سەرۆک کۆمار هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ خواست وبۆ گەلی ئێرانیش هیوای پێشکەوتن و سەرفرازی کرد، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بۆ سەرۆک کۆمار وهیوای سەقامگیری و ئاشتیشی بۆ گەلی عێڕاق خواست.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە هەردوولا لەمیانەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا باسیان لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و هاوکاری نێوانیان کرد بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.
هەروەها پێشهاتە سیاسیەکان و ئیقلیمیەکان و پتەوکردنی کۆششەکانی ئەمنی ناوچەکە تاووتوێکرا وجەختیش کرایەوەسەر ڕاگرتنی هێرشەکانی سەرغەززە وداواکردن لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی شەڕو دابینکردنی ئەمنیەت بۆ گەلی فەلەستین.