بهغدا-INA
ئەمڕۆ، سێشەممە، سەرچاوەیەکی حکومی ئاشکرای کرد محهمهد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران کۆمەڵێک ڕێوشوێن و هەنگاوی بۆ بوژاندنەوەی کەرتی بانکی ئەهلی دەرکرد، هاوکات ئاڕاستەی لێکۆڵینەوەیەک دەکات لە ئەگەری بەهێزکردنی پێداویستییەکانی لقی بانکی ئەهلی لە دەرەوەی وڵات بە دراوی بیانی.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ داڕشتنی ستراتیژییەک کە هاندەری چالاکی کەرتی بانکی ئەهلی بێت لە قۆناغی داهاتوودا، ڕێگەی پێدەدات زیاتر بەشداری هەوڵەکانی هەمەچەشنکردنی ئابووری و بەهێزکردنی ستوونەکانیربکات، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئاڕاستەی پەسەندکردنی کۆمەڵێک ڕێوشوێن و هەنگاوی لەم بارەیەوە کردووه، لەوانە:
1-ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری پێشنیازێک دیراسه دهكات بۆ زیادکردنی پێدانی دامودەزگا حکومییەکان و حکومەتی ناوەندی به بانکە ئەهلیەکان، وایان لێدەکات زیاتر کاروباری بانکی پێشکەش بکەن و بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی کەرتە گرنگە جیاوازەکان و زیادکردنی توانایان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە داراییە جۆراوجۆرەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.
2- پاڵپشتی حکومهتی عێراق و بانکی ناوهندی عێراق بۆ بانکه تایبهتییهکانی عێراق له ڕێگهی دامودهزگا و بانکه بیانییهکانه و له بهڕچاوگرتنی گهرانهوهی هەر بانکێک بۆ ههر لایهنێك.
3- لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بەرزکردنەوەی پێداویستییەکانی لقەکانی بانکی ئەهلی لە دەرەوەی وڵات بە دراوی بیانی دهكرێت بە مەبەستی دابینکردنی دارایی بازرگانی دەرەکی - کەرتی تایبەت و بەپێی زەمینە کارپێکراوەکان.
4- دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق بەشداریی سەرمایەی بیانی بۆ بانکەکانی عێراق دیاری دەکات و واقیعی دۆخەکە بە شێوەیەک هەڵدەسەنگێنێت کە سوودی بۆ ئابووری عێراق هەبێت و بەپێی ئەوەی لە یاسای بانکی ژمارە 94ی ساڵی 2019دا هاتووە ٢٠٠٤.
5- بەشداری نوێنەرانی کەرتی بانکی ئەهلی لەکاتی تاوتوێکردنی بابەتە پەیوەندیدارەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، لەوانە کۆبوونەوەکانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بانکی ناوەندی عێراق.
6- لێکۆڵینەوە لە کاراکردنەوەی دەستپێشخەری دارایی کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە خراوەتەڕوو و بەگوێرەی ئەو بەستێنانەی کە بانکی ناوەندی پێشنیاری کردووە لەو بارەوە.
7- ئەنجوومەنی کاروباری کێبڕکێ و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بەپێی یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2010 بۆ ڕێگریکردن لە قۆرخکاری لە خزمەتگوزارییە بانکییەکاندا، بەمەرجێک ئەنجومەن ڕاپۆرتەکان پێشکەش بە بانکی ناوەندی عێراق بکات و بەشێوهیهكی وهرزی هەماهەنگی لەگەڵیدا دهكات بە پێی ئەو یاسایەی پێشتر باسمان کرد.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات