بەغداد/ INA نساڕ حاجی
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهڕ محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕێکارەکانی حکومەتی ئاشکراکرد کە بوونەتە هۆکاری پێشخستنی عێڕاق لەڕووی وهبەرهێنانی بیانیدا، هەروەها ئاماژەی کرد کە ڕێگای گەشەپێدان و بەندەری فاو تێڕوانینی حکوومەتیان پتەوکردووە بۆ هاندانی وەبەرهێنانی بیانی.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئابووری عێڕاق دوو خەسڵەتی بنەڕەتی لەخۆگرتووە کە دەبنە یاریدەدەرێک بۆ پێشەنگبوونی لە بواری وەبەرهێنانی بیانیدا، هاتنی نەختینە لە هەژماری خەرجیدا دەردەکەوێت لەڕێژەی بەرهەمی ناوخۆ کە سەنتەرەکانی ئابووری ونێشتیمانی نێودەوڵەتی بە نزیکەی 7٪ دەیخەمڵێنن.
خەسڵەتی دووەمیش کەڵەکەبوونێکی فراوان هەیە لەدەرفەتەکانی وەبەرهێنانی بندەست کە چالاکیەکانی گواستنەوەو پەیوەندی نمرەیی و نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوە و هاوبەشی لەنێوان کەرتی دەوڵەت وکەرتی تایبەت دەستەبەری دەکەن لەبوارەکانی پیشەسازی بگۆڕیانەو کێڵگە تەکنەلۆژیەکان، ئەنجومەنی وەزیرانیش بەمدواییە ڕانمایی ئاسانکردنی دەرکرد بۆ هاندانی هاوبەشی نێوان هەردوو کەرتی دەوڵەت و کەرتی تایبەت کەلەسەر بنەمای بردنەوەی هاوبەش دامەزرێنرا.
ئاماژەشی بەوەکرد کە یاسای وەبەرهێنان چوارچێوەیەک دادەنێت بۆ دابینکردنی ژینگەیکی وەبەرهێنان کە پەلکێشی وەبەرهێنەرەکان بکات، ئەمەش ئاماژەیەکی ئەرێنی بە وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی دەبەخشێت بۆ هاتنە نێوعێڕاق و گەڕان بەدوای دەرفەتەکانی وەبەرهێناندا.
هەروەها جەختیکردەوەسەرئەوەی کەڕێگای گەشەپێدان وەک ستڕاتیژیەتێکی گەشەیی پشت بە بیرۆکی پڕۆژەی کەمەندکێشکردنی گەشەدان دەبەستێت کە بووەتە سەنتەری چەقی کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانەبۆبەشداربوون لە پڕۆژەکانی وەکو بەندەری فاو تاکو پڕۆژەکانی سنووری تورکیا بەرەو ئەوڕوپا، ئەمەش وادەگەیەنێت کە تێڕوانینی دەوڵەت پشت بە هاندانی وەبەرهێنانی بیانی ڕاستەوخۆ دەبەستێت.
ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق لەپلەی نۆیەمی ئەو وڵاتانەیە کە سامانی سروشتیان هەیە، لەپلەی یەکەمیشدا دێت لەو وڵاتانەی کەلە یەک کیلۆمەتری چوارگۆشەدا سامانی سروشتی وەبەرهێنانیان هەیە وەکو فۆسفات و کبریت ومادەی خامی دیکە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات