کەشناسی عێڕاق .... بارانی مامناوەند دەبارێت وپلەکانی گەرماش لەسبەینێوە دادەبەزن

ناوخۆ
  • 9-04-2024, 12:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتووڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە سبەی چوارشەممە نیمچەهەوردەبێت و ڕێژنە بارانی سووک دەبارێت کە هەندێک جار بروسکی لەگەڵدا دەبێت  لە سەرجەم ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، لەباشووریش ساف و نیمچە هەوردەبێت و بارانی سووکیش دەبارێت، پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باکوور نزم دەبنەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور ساف و هەوردەبێت و لەباکووریش هەورو بارانی سووک دەبارێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باکوور نزمتردەبنەوە، لەباشووریش پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبن.
    ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت و هەندێک پەڵەهەوریش دەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
    شەممەی داهاتووش لەناوڕاست وباکوور ساف و پەڵەهەوردەبێت ودەرفەتی بارانبارینێکی سووکیش دەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست هەندێک بەرزتردەبنەوە، لەباکووریش پلەکانی گەرما هەندێک لەبەرزبوونەوەدا دەبن ، بەڵام لەباشووردا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.