سەرۆک کۆمار بۆ یادی شەهیدکردنی سەید محمد باقڕ سەدڕ سەرەخۆشی ئاڕاستە دەکات

سیاسی
  • 9-04-2024, 10:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بۆ یادی شەهیدبوونی سەید محمد باقڕ سەدڕ سەرەخۆشی ئاڕاستەکرد.
    سەرۆک کۆمار لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی لەیادی ساڵانەی سەیدی شەهید محمد باقڕ سەدڕ و داڕمانی دکتاتۆریەت، ئەو قوربانیدانە یاددەکەینەوە کە شەهید سەید سەدڕ لە بەرەنگاربوونەوەی دکتاتۆریەت پێشکەشی کرد، لەوماوەیەدا عێڕاقیەکان لەهموو پێکهاتەکان قوربانیاندا بۆ ڕزگاربوون لەو ستەم و زۆرداریە.
    بەم بۆنەیەوە پێویستە جەخت بکەینەوە سەر یەکڕیزی نیشتیمانی بەهەموو هێزە سیاسیەکان و چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی کارەسات ومەینەتیەکان.