بەغداد/ INA
بانکی ڕافیدەین دەسپێشخەری پێشەنگبوونی بۆ پێدانی قەرز تاکو بڕی 20 ملیۆن دینار ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەین کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا هاتووە هاوتەریب لەگەڵ فەرمانەکانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بۆ دروستکردنی کەشێکی کارا بۆ وەبەرهێنانی وزەوتواناکانی گەنجان و ئەوانەی کە بەدوای هەلی کاردا دەگەڕێن تاکو هزروبۆچونیان پەڕەپێبدرێت بکرێتە کاری بەردەوام ، لەپێناو بەدیهێنانی ئەوئامانجەدا دەسپێشخەری پێشەنگی ڕادەگەیەنین بۆ پێدانی قەرز کەلە یەک ملیۆنەوە دەستپێدەکات تاکو دەگاتە 20 ملیۆن دینار.
وتیشی ئەم هەنگاوە توێژی قوتابیان و دەرچووان ولاوان بەگشتی پاڵپشت دەکات ، میکانیزمی پێشکەشکردنیش لە بانکەکەمانەوە ئەنجام دەدرێت.
وتیشی پێدانی قەرز و پارەدانەکە بە کارتی ئەلکتڕۆنی لەهەمان ڕۆژی پێشکەشکردن بۆ قەرزەکە دەبێت .