بەغداد/INA
عێڕاق پلەی چوارەمی پۆلێنی وەبەرهێنانی بیانی ڕاستەوخۆی لەمساڵدا بەدەستهێنا.
توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئەلەکتڕۆنی FDI کە پسپۆڕە لەبواری کاروباری وەبەرهێنانی بیانی ڕاستەوخۆ کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگێڕاوە ئاماژەی بەوەدا کە عێڕاق لەڕیزبەندی چوارەمدایە لەنێوان 10 دەوڵەتدا بۆ وەبەرهێنانی بیانی ڕاستەوخۆ.
ئەم پۆلێنکاریەش بەچەند پێوەرێکەوە بەڕێوەدەچێت لەوانە بەرهەمی ناوخۆیی و ڕێژەی هەڵاوسان و گەشەی سەرمایەو ڕێژەی گەشەسەندنی وەبەرهێنانی بیانی ڕاستەوخۆ.
توێژینەوەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی گەیشتووەتە 2٫9٪ ڕادەی هەڵاوسانیش 3٫6٪، کەچی ڕێژەی گەشەسەندن لە خەرجیەکانی سەرمایە لەوەبەرهێنانی بیانی ڕاستەوخۆدا بەڕێژەی 371٪ زیادی کردووە، ڕێژەی گەشەسەندنی وەبەرهێنانی بیانیش گەیشتووەتە 95٪.
ئەوەشی ڕوونکردەوەکە ئەم نمرانە ڕەنگدانەوەی ئەو کەشە ئەرێنیەیە کە وەبەرهێنانی بیانی لەعێڕاقدا ڕەنگیداوەتەوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات